سەردێر

وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستدا

خەڵك

لە شەقامی قلیاسان لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی دەستدا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا.


ڕادیۆی ترافیك ئێف ئێم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەشەقامی قلیاسان نزیك هۆڵی كوردۆنیا، ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە شوێنی وەستانی پاسدا، لەئەنجامیشدا شۆفێرەكەی گیانی لەدەستدا.