سەردێر

لەسنووری برادۆست بەهۆی تەقەی پاسداران كۆڵبەرێك برینداربوو

خەڵك

لە سنووری دەڤەری برادۆست بەهۆی تەقەی پاسداران كۆڵبەرێك برینداربوو.


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 9-4-2021 لەكوێستانی خنێرەی دەڤەری برادۆست لەكاتی هاتنی بۆ ناو سنووری باشووری كوردستان كۆڵبەرێك لەلایەن پایگەكانی سوپای پاسداران برینداردەبێت و دوو گووللەی بەردەكەوێت ودوای گەیاندنی بۆ بنكەی تەندروستی سیدەكان چارەسەری سەرەتایی بۆ كرا و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كرا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كۆڵبەرە دانیشتووی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە بە مەبەستی بەڕێكردنی ژیان و گوزەرانی خۆی پەنای بردووەتە بەر كاری كۆڵبەری و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.