سەردێر

چارەسەری هەناسەتەنگی بەهۆی كۆرۆنا

خەڵك

دكتۆر بدر سورچی پسپۆڕی گیادەرمان چەند ڕێنماییەك بۆ چارەسەری هەناسەتەنگی بەهۆی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە.

دكتۆر بدر سورچی دەڵێت، زۆربەی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا دەبن تووشی هەناسەتەنگی دەبن، دەتوانین چارەسەری خۆمان بكەین بەڕێگای سروشتی:

ڕۆژانە یەك یان دوو لەو چایانە دروست بكە؛

– جاترە( ١ كەوچكی زەڵاتە لەناو یەك پەرداخ ئاوی كوڵای كە ساردبۆوە بیپاڵێوە پاشان بیخۆوە)
– قسگی هندی ( ١ كەوچكی زەڵاتە لەناو یەك پەرداخ ئاوی كوڵای كە ساردبۆوە بیپاڵێوە پاشان بیخۆوە)

ئەو سەوزانەی كە بۆ هەناسەتەنگی باشە:

بڕۆكلی و قەڕنابیت و مەعدەنووس و كەرەوز و نەعناع و سیر و پیاز و جەرجیر و كودی زەرد و شبیت و سپێناخ

ئەو میوانەی كە بۆ هەناسەتەنگی باشە:

مۆز و گێزەر و قەیسی و ترێی سۆر و مێوژ و شفتی و مانگۆ و لیمۆ و پڕتەقال و تەماتە و كیوی و ھەنار و فراوڵە و ھەنجیر

ئەو خواردنانەی كە بۆ هەناسەتەنگی باشە:

فاسۆلیا و نیسك و ماسی و ھێلكە و چەرەزاتی خاو بە ھاڕاوەیی

 

ئاگاداربن لەكاتی ھەبوونی بەڵغەم نابێت ئەوانەی خوارەوە بخورێت:
– شیر و بەرھەمەكانی شیر
– خواردنی سۆركراوە
– گۆشتی سور
– خواردنی بەستراو
– قاوە و خواردنەوە گازییەكان
– لەم كاتەدا ھەوڵبدە خواردنی ڕۆژانەت خواردنی سادەبێت وەك شۆربا و ئاوی گۆشت بێت