خەڵك
بە پێی پێشبینیەكانی فەلەكناسی وڵاتی سعودیە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كۆتایی بەمانگی شەعبان دێت و ڕۆژی سێشەممە 13ی نیسانی 2021 یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، لەمساڵدا عیراق 15 كاتژمێر و 30 خولەك بەڕۆژوو دەبن.
بۆ ڕەمەزانی ئەمساڵ لەناو وڵاتە عەرەبیەكاندا درێژترین ماوەی ڕۆژووگرتن لە وڵاتی جەزائیر تۆمار دەكرێت بەوەی لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژ 14 كاتژمێر و 39 خولەك لە كۆتاییەكەیدا دەبێتە 15 كاتژمێر و 50 خولەك.
عیراق بۆ ڕەمەزانی ئەمساڵ لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژ 14 كاتژمێر و 27 خولەك لە كۆتاییەكەیدا دەبێتە 15 كاتژمێر و 30 خولەك.
هەروەها وڵاتی سعودیە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژ 13 كاتژمێر و 51 خولەك لە كۆتاییەكەیدا دەبێتە 14 كاتژمێر و 7 خولەك.
ڕۆژنامەی “الشروق”ی جەزائیری