خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەلایەن بەشی پۆلیسی ناوشار- ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی سەروەران ، تۆمەتبارێكیان بەناوی (م.ص.م) دەستگیركرد، كە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، ڕاگیراوە.