سەردێر

كاكە حەمە وردەكاریی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئاشكرادەكات

خەڵك-
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، وردەكاریی كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان ئاشكرا دەكات و دەڵێت”باسی یەكڕیزی زیاتری نێوماڵی كورد و بەشداری كورد بەیەك لیست لەناوچە ناكۆكەكان كراوە”.

محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەدوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەكان بەرۆژنامەوانانی ڕاگەیاند”كۆبوونەوەكە باشبووە بەتایبەتیش دوای ماوەیەك دابڕانی ئەو حیزبانە لەیەكتر، كۆمەڵێك تەوەر باسكراون لەوانەش پاراستنی یەكڕیزی نێوماڵی كورد لەو ڕوەشەوە هیچ بەربەستێك نییە”.

بە وتەی محەمەدی حاجی مەحمود”،لە بارەی هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقیش، پێشنیاركرا لایەنەكان لەناوچە ناكۆكەكان بەیەك لیست بەشداری بكەن”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی باڵای لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی نێڤیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.