سەردێر

هێزەكانی ڕزگاری عەفرین؛ لەزنجیرە چالاكییەكدا ١٤ سەربازی توركیا كوژران

خەڵك
هێزەكانی ڕزگاری عەفرین ڕایدەگەیەنێت ، لە زنجیرە چالاكییەكی شەڕڤانانی هێزەكانیان نزیكەی 10 سەربازی توركیا و پێنج چەكداری هاوپەیمانانی توركیا كوژراون و ١٢سەربازیش برینداربوون.

هێزەكانی ڕزگاری عەفرین ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندراوێك ئاماری زنجیرە چالاكییەكی شەڕڤانانیانی بڵاوكردەوە، كە لە نێوان ڕۆژانی ١٩ی ئازار تا ٧ی نیسان لە دژی سوپای توركیا لە عەفرین ئەنجامدراوە و بە پێی ئامارەكەش لە ١٢ی ئازار لە گەڕەكی زەیدییەی شارەكە دوو چەكداری نزیك لە سوپای توركیا كوژران و یەكێكی دیكەش بریندار بووە .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە رۆژی ٢٠ی ئازار ئۆتۆمبێلیكی چەكدارانی هاوپەیمانی توركیا تێكشكێنراوە ، ٢٤ی ئازاریش لە گوندی كزلباش دوو چەكداری دیكە كوژراون و چەكدارێكی دیكەش بریندار بووە و ئۆتۆمبێلێكیشیان تێكشكێنراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە ڕۆژی ٢٨ی ئازار لە دژی بارەگایەكی سەربازی توركیا لە عەفرین چالاكییەك ئەنجامداراوە، كە تێیدا چوار سەرباز كوژراون و دوو سەربازیش برینداربوون و دوو خاڵی سەربازیش تێكشكێنراوە.

ئاشكراشیكردووە، لەهەمان ڕۆژ لەگوندی جەلەمێ چەكدارێك كوژرا، ڕۆژی ٧ی نیسان لە گوندی مارە سەربازێك كوژرا و سێ سەربازیش بریندار كران و ئۆتۆمبیلێكیشیان تێكشكێنرا، هەر لەهەمان ڕۆژدا لە ئەنجامی وڵامدانەوەی شەڕڤاناندا لەگوندی گۆبەلێ 4 سەربازی توركیا كوژران و پێنج سەربازیش برینداركران.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ، لەئەنجامی ئەو زنجیرە چالاكییانەی شەڕڤانانی هێزەكانی ڕزگاری عەفریندا بە گشتی پێنج چەكدار و نۆ سەرباز كوژراون و دوو چەكدار و ١٠ سەربازیش لە عەفرین برینداركراون.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان