سەردێر

هەولێر، دژی پارەی ئاو گردبوونەوە ئەنجامدرا

 

خەڵك-ئارام سەردار

دانیشتوانی گەڕەكی ژین، لەشارەدێی دارەتووی نزیك هەولێر هاووڵاتیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.

سەعید محەممەد، دانیشتووی گەڕەكی ژین لەدارەتوو بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو ساڵێك ڕووبەڕووی كێشەی كەم ئاوی دەبنەوە و بۆ ماوەی چەند مانگێك گەڕەكەكەیان بێ ئاو دەبێت، هەموو ساڵیش بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكەیان پێدەدرێت، بەڵام قسەكانی بەرپرسان تەنها وەك بەڵێن دەمێننەوە.

دەشڵێت، لەم مانگە پسوولەی پارەی ئاو هاتۆتەوە هەریەكەی لە ٥٠٠ هەزار بۆ ٧٠٠ هەزار دینار زیاترمان بۆ هاتۆتەوە لەكاتێكدا ئێمە لەمانگی حوزەیران تاوەكو پایز بێ ئاوین، هەتا تاكێشەكەمان چاڕەسەر نەكەن وازناهێنین.

No description available.

No description available.

No description available.