سەردێر

لە قەڵادزێ خاوەن پێداویستیەكی تایبەت گیانی لەدەستدا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، كە خاوەن پێداویستییەكی تایبەت لە سەربان بەربۆتەوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتیەكی خاوەن پێداویستی تایبەت (شەلەل دەماغ) بەناوی (ئـ . ع . م) ڕەگەزی نێر، لەدایكبووی ساڵی 1997 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی شەهیدان بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، بەوتەی كەسوكارەكەی كوڕەكەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئێوارەی ئەمڕۆ پاش ئەوەی چۆتە سەربانی ماڵەوە بەربۆتەوە و بەوهۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە.

جەختیشی كردۆتەوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.