سەردێر

نێچيرڤان بارزانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی حزبەكان دەكات

خەڵك-
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، باس لە كۆبوونەوەیەك دەكات كە لەنێوان حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا سازدەكرێت، كۆبوونەوەكەش بە فراوان ناودەبات.

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژكاری نێڤیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە”لە كۆبوونەوەكەدا ڕەوشی سیاسی لە هەرێم و پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ‌ دەكرێت”.

بە وتەی دڵشاد شەهاب”هەموو حزبەكان بۆ كۆبوونەوەكە بانگهێشت كراون كە لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم لە هەولێر، لەژێر چاودێری نێڤیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمدا سازدەكرێت”.