سەردێر

تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 پێشخران

خەڵك-
تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە پێشخران.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژووی سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتەكەی بە سەرەوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەفەرمانی وەزاری لە ڕێكەوتی 15-3-2021 ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی هەرێم كراوە كە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە 5-6-2021 تاقیكردنەوەكان دەستپێدەكات و لە 14-6-2021 كۆتایی دێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرگای سەرجەم ناوەندكانی خوێندن داخراون جگە لە پۆلی 12ی ئامادەیی و بەپێی زانیارییەكانیش هیچ دەرگای قوتابخانەكان بە داخراوی دەمێننەوە.