سەردێر

وەزیری پەروەردە ڕێز و سوپاس ئاڕاستەی مامۆستایان دەكات

خەڵك-

پەروردەی ڕۆژهەڵات داوای ناوی ئەو مامۆستایانە دەكات كە وانەكانی پۆلی 12 دەڵێنەوە.

لە نووسراوێكدا كە واژووی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی لەسەرە ئاماژ بۆ ئەوە دەكات، داوا لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگە ئامادەییەكان كراوە كە زانیاری تەواو بۆ هۆبەی خۆیەتی بنێرن بە مەبەستی پێدانی ڕێز و سوپای لەلایەن وەزیری پەروەردەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پۆلی 12ی ئامادەیی لە سەرەتای ئەمساڵەوە وانە دەخوێنن، بەڵام پۆلەكانی دیكە بەهۆی كۆرۆناوە داخراون و بەپێی زانیارییەكانیش ژمارەیەك مامۆستای پۆلی 12 تووشی كۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەستداوە.