سەردێر

پزیشكێكی بەناوبانگ له هەولێر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی لەدەستدا

خەڵك
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پزیشكێكی پسپۆڕی ڕاوێژكار لەبواری نەشتەرگەری گشتی و مامۆستای زانكۆ لەكۆلێژی پزیشكی بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.

د.سامان حسین بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا بڵاویكردەوە، بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. تەیب سابر، پزیشكی پسپۆڕی ڕاوێژكار لەبواری نەشتەرگەری گشتی و مامۆستای زانكۆ لە كۆلێژی پزیشكی و سەرپەرشتیار و بەرپرسی پڕۆگرامەكانی پێدانی پسپۆڕی بۆڕدی عەرەبی لەشاری هەولێر ڕادەگەیەنین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، خوالێخۆشبوو پزیشكێكی دڵسۆز و پێشەنگ و ناوداری نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بوو، زۆر بەئەمەك و مرۆڤ دۆستانە بە ڕێكوپێكی خزمەتی پزیشكی و ئەنجامدانی هەزاران نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆش و پێگەیاندن و پێدانی پسپۆڕی بووە بە پزیشكان.

وەزیری تەندروستی لە پرسەنامەكەیدا سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو كردووە.
هەرێمی كوردستان زانایەكی پزیشكی گەورەی لەدەستدا …
پرسەنامە …
بە خەمو پەژارەیەكی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر (د. تەیب سابر) پزیشكی پسپۆڕی ڕاوێژكار لەبواری نەشتەرگەری گشتی و مامۆستای زانكۆ لە كۆلێژی پزیشكی و سەرپەرشتیار و بەرپرسی پڕۆگرامەكانی پێدانی پسپۆڕی بۆڕدی عەرەبی لەشاری هەولێر دەكەین، كە بەداخ و ئەسەفێكی زۆرەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.
خوالێخۆشبوو پزیشكێكی دڵسۆز و پێشەنگ و ناوداری نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بوو، زۆر بەئەمەك و مرۆڤدۆستانە بە ڕێكوپێكی خزمەتی پزیشكی و ئەنجامدانی هەزاران نەشتەرگەری و چارەسەری نەخۆش و پێگەیاندن و پێدانی پسپۆڕی بووە بە پزیشكان، یەكەمین پزیشكی كورد بوو لەسەر ئاستی عێراق شەڕەفی وەرگرتنی ناونیشانی ئەزموونكاری نێودەوڵەتی لەوڵاتی شاهانەی بەریتانیا بۆ پێدانی پسپۆڕی پزیشكی بۆ قوتابیانیپزیشكی نێودەوڵەتی لە كۆلێژی شاهانەی بەریتانی (Royal College) پێدرا.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی (د. گیب صابر) و هەموو قوربانیانی نەخۆشی كۆڕۆنا و قوربانیان لە پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی.
داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون . . .
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٦ نیسان ٢٠٢١

‎May be an image of ‎‏‏٢‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎



هەلبژاردە

گرنگترینەکان