سەردێر

كارمەندە ونبووەكەی هاتووچۆی هەڵەبجە دۆزرایەوە و دەستگیركرا

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، ئەو كارمەندەی پۆلیسی هاتووچۆی بیارە، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە دیارنەماوە، بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە خۆی ونكردووە و ئەمڕۆ دەستگیریان كردووە .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەمڕۆ سێشەممە، لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی دیار نەمانی كارمەندێكی بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەوڵەبجە بە ناوی سەلاح حەمەكەریم حەمە غەریب بڵاوكرایەوە، كە لە بنكەی هاتووچۆی بیارە دەوامی كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن بەشی بازگەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە بازگەی خورماڵ لەكاتی هاتووچۆیدا دەستگیركراو دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت، كە ناوبراو خۆی وونكردووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هۆكاری خۆ وونكردنەكەی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییە، بۆ ئەو مەبەستە بەفەرمانی دادوەر ڕادەستی بنكەی پۆلیسی بیارە دەكرێتەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏‎‎standing‎‎‏‏ و ‏ئاسمان‏‎‎