سەردێر

میوانداری نوێنەری حكومەتی هەرێم دەكرێت لەسەر ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا

خەڵك
لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوایان لە سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردووە، كە میوانداریی نوێنەری حكومەتی هەرێم بكرێت تاڕوونكردنەوە لەسەر ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم و ئەو میكانیزمانەی كە لەسەری ڕێكەوتوون بداتە لیژنەكەیان ، دەشڵێـت،”باسیان لە گرنگی كاركردن لەسەر پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەكانی ناوخۆ كراوە”.

لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/6 لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتی زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنە و بڕیاردەرو ژمارەیەك لەئەندامانی و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە سەرەتای كۆبوونەوەكە ئەو نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكە كرابوون خوێندرانەوە و دوای گفتوگۆكردنیان ئەوانەی پێویسییان بەوەڵادانەوە هەبوو وەڵامدرانەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پاش ئەو راپۆرتەی كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی سەبارەت بەكاروچالاكییەكانی دەستەكە بۆ ساڵی ٢٠١٩، ئاڕاستەی لیژنەكە كرابوو خرایە گفتوگۆی لەبارەوە كراو ئەندامان ڕاسپێردران، كە سەرنج و تێبینییەكانیان ئامادە بكەن لەپێناو یەكخستنی بۆچوونی تەواوی لیژنەكە لەسەر ڕاپۆرتەكە.

لەتەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لەكێشەو گیروگرفتەكانی دیوانی چاودێریی دارایی كرا كە لەساڵی ٢٠٢٠ بەڕاپۆرتێك ئاراستەی پەرلەمان كراون، بڕیاردرا لیژنەكە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتە بكات لەڕێگەی ئاراستەكردنی نوسراوێك بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا تیشك خرایەسەر ڕاپۆرتی سێ مانگەی لیژنەی چاكسازی و یاسای چاكسازی، لەلایەن ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بڕیاردا لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری نوسراوێك ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بكات بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسانە.

پرسی بودجەو مووچەی فەرمانبەرانیش تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا نوسراوێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێ بۆئەوەی میوانداریی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەلایەن لیژنەكەوە بكرێ تاڕوونكردنەوە لەسەر ڕێككەوتنی نێوان بەغداو هەرێم و ئەو میكانیزمانەی كە لەسەری ڕێكەوتوون بداتە لیژنەكە.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا باس لەگرنگیی كاركردن لەسەر پڕۆژەیاسای خانەنشینیی ھێزەكانی ناوخۆ كرا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردا نوسراوێك ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكرێ بۆ ناردنی پرۆژەیاساكە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان