سەردێر

بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری سلێمانی و هەڵەبجەى هەژاند

خەڵك-
بوومەلەرزەیەكی بەهێز شاری سلێمانی و شارۆچكەكانی دەورووبەری و شاری هەڵەبجەى هەژاند.

كەمێك لەمەوبەر و لە كاتژمێر 6:14 خوولەك بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە شاری سلێمانی دا و بەهۆیەوە زۆربەی هاووڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

لای خۆشیەوە، یەحیا حەبیب، پەیامنێری (خەڵك) لە شارەزوور ڕایگەیاند، لە ناوچەی شارەزوور و هەڵەبجەی تازەش بوومەلەرزە و دەربەندیخان ڕوویداوە و هاووڵاتیان بەتەواوی هەستیان پێ‌ كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەو بوومەلەرزەیە شاری هەڵەبجەی شەهید-یشی گرتۆتەوە و هەستی پێ‌ كراوە.