سەردێر

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەركرد

خەڵك

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ڕاگەیەنراوێكدا چەند بڕیارێكی دەركرد كە تیایدا هاتووە، هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم و عیراق ڕادەگیرێت.


لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، كاری بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەركرد

یەكەم: ڕاگرتنی هاتووچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.

دووەم: تەنها ڕێگە دەدرێت بەم كەسانەی كە لە خوارەوە دیاری كراوە هاتووچۆ بكەن لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراق بە مەرجێك پێویستە لە بازگەكان لە كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئەنجام بدەن:

1 .ئاژانس و ڕێكخراوەكانی (UN ) و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان.

2 .ئەو هاووڵاتییانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن.

3 .كەسانی نەخۆش كە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشی هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان.

4 .بازرگانان و وەبەرهێنەران.

سێیەم: كاری بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عیراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی.

چوارەم: ئەم بەیانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت و لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.