سەردێر

ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی سلێمانی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك كارتی نیشتمانی لە بەغداوە گەڕاوەتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات سەردانی ئەو فەرمانگەكانە بكەن ، كە مامەڵەكەیان تێدا كردووە و ڕۆژانە لە كاتژمێر 1 تا 5ی ئێوارە دەوام دەكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە بۆ خەڵك هاتووە ڕایگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانەی ڕۆژی مامەڵەكردنیان 2ی شوبات كردووە كاتی وەرگرتنەوەیان 1ی ئازار بووە كارتی نیشتمانیان بۆ گەڕاوەتەوە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن ڕۆژانی یەكشەممە تا ڕۆژی پێنج شەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ تا 5ی ئێوارە سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.
پێویستییەكان:
‏‎‏‎‏‎1-ڕەگەزنامەی‌ عێراقی‌
‏‎‏‎‏‎2-پێناسی‌ باری شارستانی‌
‏‎‏‎‏‎3-پسوڵەی وەرگرتنەوەی‌ كارتی نیشتیمانیەكە ناوی ئەو كەسەی كە تۆماركراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی دەبێت هەر ئەو كەسە بچێتەوە بۆ كارتەكە .
‏‎

‎May be an image of ‎‏یەک کەس یان زیاتر‏ و ‏دەق‏‎‎



هەلبژاردە

گرنگترینەکان