سەردێر

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوا هاووڵاتیان دەكات ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاربهێنن

خەڵك
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، بە نیگەرانیەوە دەڕوانێتە ئەو دڵەراوكێیەی لە ناو هاووڵاتیان دروست بووە لە بارەی ڤاكسینی كۆرۆناوە و داواشدەكات هاووڵاتیان ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاربهێنن، دەشڵێت،” ڤاكسین تاكە ڕێگای گەڕانەوەیە بۆ ژیانی ئاسایی”.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، بە نیگەرانیەوە دەڕوانیە ئەو دوو دڵەییەی هاولاۆتیان ، كە لە بارەی بەركار هێنان یان نەهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا لایان دروست بووە ، ڤاكسین تاكە ڕێگای گەڕانەوەیە بۆ ژیانی ئاسایی.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە ، كە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا تاكە هیوای مرۆڤایەتیە لە ئێستادا دژی نەخۆشیی كۆڤید 19 K بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەن، كە بە گەرمیەوە پێشوازی لەهاتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بكەن ، بە قسە و قسەلۆك هەڵنەخەڵەتێن و ڤاكسینەكە بەكاربهێنن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، شارەزایان و ئەندامانی تۆڕەكەمان هەڵمەتێكی چڕی هۆشیاركردنەوە دەستپێدەكەن لە چەند رۆژی داهاتودا لەم بارەوە.