سەردێر

ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنرێت

خەڵك
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێم، بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 8ی ئەمشەو دووشەممە 5ی نیسانی 2021 ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سێنتەری زمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی باڵاو خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی لەلایەن سێنتەرەكانەوە ڕادەگەیەنرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە خوێندكاران و قوتابیانی خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانی وێبسایتی سێنتەرەكانی زمان و وێب سایتی زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانیان.

ئاشكراشیكردووە، ژمارەی بەشداربووان بۆ سەرجەم ئاستەكان لە سێنتەرەكان هەزارو 200 بەشدار بووە، دوای دەرچوونی ئەنجامەكان بۆ ماوەی 72 كاتژمێر كاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەلپ گرتن لە ئەنجامەكانیان تاكو كۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 7ی نیسانی 2021 ئەویش لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەت بە سێنتەرەكان كە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان دادەنرێت.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان