سەردێر

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا

خەڵك
لەسەر ڕێگای توران سەربەناحییەی ڕزگاری بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی نێوان دوو ئۆتۆمبێل دوو ژن گیانیان لەدەستدا كەهەریەكەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێك بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر ڕێگای تورانی سەربەناحیەی ڕزگاری ڕوداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی توێتا + نیسان ڕویدا لەئەنجامدا دوو ژن كەهەریەكەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێك بوون گیانیان لەدەستداو شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكەو دوو سەرنشینی دیكەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو ژنانەی لە ڕووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە، ناویان (نعیمە احمد ڕەزا) لەدایكبووی 1955دانیشتووی گوندی بنە بەراز و( گەمرە حسین جراد ) ە كەلەنەتەوەی عەرەبەو دانیشتووی مەندەلیە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هاتووچۆی گەرمیاندا ئەوەش هاتووە، لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراون، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە سەرجەم بریندارەكانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراون.

May be an image of car and outdoors

 

May be an image of 1 person, standing, car and road

May be an image of outdoors