سەردێر

هەولێر.. دوو برا بە هەڕەشە 100 هەزار دۆلار و 60 ملیۆن دیناریان لە كەسێك سەندووە

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: دوو كەس لە ھەولێر كە بران، بە (زەبری ھەڕەشە) بڕی 100 ھەزار دۆلار و 60 ملیۆن دیناریان لە كەسێك سەندووە، لە لایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بڵاویكردەوە، بنكەی پۆلیسی تەیراوە لە بەشی پۆلیسی ناوشار – ڕۆژھەڵات، دوو تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووە كە ناوەكانیان (ر. ر. م) و (ج. ر. م)ـن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی وتە لەو تۆمەتبارانە وەرگیراوە، دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.

پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەئێستادا ئەو دوو برایە بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عیراقی بەندكراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.