خەڵك –
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی سنوری گەڕەكەكانی تاڤگە و بەكرەجۆی تازە دەكات ، ئەوانەی پێوەریان بۆ نەبەستراوە سبەی دووشەممە بێ كارەبا دەبن.
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكەكانی تاڤگە و بەكرەجۆی تازە دەكەنەوە ئەو ماڵانەی ، كە تا ئێستا پێوەریان بۆ نەبەستراوە و دەكەونە سەر فیدەری (78) و (231) سبەینێ دووشەممە 5/4/2021 پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەو گەڕەكانە لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.
جەختیشی كردۆتەوە ، كە جگە لە ستافی تایبەتی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا و كۆمپانیا، هیچ كەس بۆی نیە دەستكاری پێوەرەكان بكات بەپێچەوانەوە توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە دوای بەستنی پێوەرەكە و لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بكەن 07701394642.