سەردێر

نرخی پارەی مۆڵیدە ئەهلییەكان ئاشكرا كرا

خشتەی پێدانی كارەبا گۆڕانكاری بەسەردا دێت

خەڵك-

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە كاتی پێدانی كارەبای موەلیدەدا دەكرێت.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لەناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئادار بە كەمتر لە (38) دینار دیاری دەكرێت، هاوكات گۆڕانكاری لە كاتی پێدانی كارەبای موەلیدەدا دەكرێت.

ئاشكراشیدەكات، ئەمڕۆ یەك شەممە (2021.4.4) لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان، ‌لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی لە ‌بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی سێ (ئازار)ـی ‌بە سی و حەوت دینار و حەفتاو پێنج فلس بۆ یەك كاتژمێر -ئەمپێڕ كاركردن دیاریكرد.

ڕوونیشیكردەوە، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاووڵاتیان لەنێوان (170) بۆ (200) كاتژمێر بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان شەش هەزار دینار بۆ حەوت هەزار و (500) دینارە و كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە و نرخەكەشی دەگۆڕێـت.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ مانگی چوار تا سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وەك خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام لە مانگی ڕەمەزاندا گۆڕانكاری تێدادەكرێت و لە ‌خشتەكەدا پێدانی كارەبای موەلیدە بەیانیان نامێنێت و لە كاتژمێر (12)ـی نیوەڕۆ بۆ كاتژمێر (4:30)ی بەرەبەیان دەبێت، لەو ماوەی دیاریكراوە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلدە ئەهلییەكان لەماوەی (10) دەقیقە كاریان پێبكرێت.