سەردێر

پۆلیسی كەركوك؛ باوكێك جەستەی كوڕەكەی دەسوتێنێت

خەڵك
وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، لەگەڕەكێكی شارەكە باوكێك ئازاری كوڕەكەیداوە و دواتریش جەستەی سووتاندووە، لە ئێستادا منداڵەكە لە ژێر چارەسەردایە و باوكەكەشی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە میدیا عێراقیەكانی رایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ هەینی منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ دانیشتوی گەڕەكی غەرناتە بەهۆی سوتاوییەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، كە شوێنی ئەشكەنجە بە جەستیەوە دیاربووە، پۆلیس لێكۆڵینەوەی وردی لەبارەی سوتانەكەیەوە دەستپێكرد.

ڕاشیگەیاندووە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە، كە لایەن باوكییەوە ئەشكەنجە دراوە و دواتر بەشێكی زۆری دەست وقاچی سووتاندووە.

وتەبێژەكەی پۆلیسی باسی لەوەشكردوە، كە ڕەزامەندی دادوەر بۆ دەستبەسەركردنی باوكی منداڵەكە دەرچووە.