سەردێر

گەرمیان؛ لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا شەش كەس بوونە قوربانی

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆوە لە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان شەش هاووڵاتی برینداربوون .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی دوو ڕووداوی جیاوازەوە شەش هاووڵاتی برینداربوون ، كە ڕووداوی یەكەمیان شەوی ڕابردوو لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (مان بارهەڵگر و مارسیدس) لە رێگای نێوان كەلار-گردگۆزینە ڕوویدا و بە هۆیەوە دوو هاووڵاوتی بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمرۆ شەممە ڕووداوی دووەم لە سەر ڕێگای كەلار-دەربەندیخان نزیك گوندی ئاوە خێری ڕوویداوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (توێتا كرۆلا و بی وای دی) بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی برینداربوون.

‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏درەخت‏‏‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎road‎‎‎May be an image of ‎‏ئۆتۆمبێل‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎



هەلبژاردە

گرنگترینەکان