خەڵك
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، دوێنێ بەڵێنەكانمان چاندو ئەمڕۆ بەرهەمەكەی دروێنە دەكەین بۆ خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و یەكەم مووچەی پەڕلەمانتاریەکەی بەسەر هەژاراندا دابەشكرد.
هەڵكەوت لالە ئەنوەر ، پەڕلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی، كە لە جێگەی ئومێد خۆشناو دەستبەكاربوو رایگەیاندووە، هیچ مووچەیەكی پەرلەمانتاری ناخاتە گیرفانیەوە و بەسەر هەژاراندا دابەشی دەكات، ئەمڕۆ بەڵێنەكەی بردە سەرو یەكەم مووچەی وەرگرتووە لە شارەزوور بەسەر هەژاراندا دابەشیكرد.
دەشڵێت،”ڕاستە مووچە، ئیمتیازات و مافی ڕەوای هەر پەرلەمانتارێكە، بەڵام ئاسودەكردنی دڵی هەژاران و پۆشتەكردنی منداڵێكی بێ نەوا بۆ من و هاوڕێكانم گەورەترین ماف و ئەرك و ئیمتیازە بە شانازییەوە”.
دەقی راگەیەنراوەكەی هەڵكەوت لالە ئەنوەر:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
خوشك و برایانی بەرێز
دەنگدەرانی ئازیز
خۆشبەختانە دوێنێ بەڵێنەكانمان چاندو یٔەمرۆ بەرهەمەكەی دروێنە دەكەین بۆ خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت.
من وەك پەرلەمانتاری كوردستانی، هەڵكەوت لالە ئەنوەری خەلیفە یونس وەك یەكەم پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان بەڵێنەكەم بۆ پشتگیریی و یارمەتیدانی ماڵە هەژارو بێ نەوایان، بەجێ دێنم و یەكەم موچەی پەرلەمانتاریەكەم دەبەخشمە كۆمەڵێك ماڵە هەژار بەبێ جیاوازی حیزبی و ئایدۆلۆژیی.
راستە موچە، ئیمتیازات و مافی رەوای هەر پەرلەمانتارێكە، بەڵام ئاسودەكردنی دڵی هەژاران و پۆشتەكردنی منداڵێكی بێ نەوا بۆ من و هاوڕێكانم گەورەترین ماف و یٔەرك و ئیمتیازە بە شانازییەوە.
ئەو بەڵێنەی كە لە سەروەختی پروپاگەندەكانی هەڵبژاردن بە خەڵك و دەنگدەرانم دابوو لێی پەشیمان نیم و بیرتان دەخەمەوە كە ئەوە منم و لێرەم و بە دەنگی بەرز دەڵێم تەماحم لە یەك فلس و دیناری موچەكەمدا نییە، ئەمرۆ لە شارۆچكەی زەڕایەن بە ئامادەبوونی كەناڵەكانی راگەیاندن و پیاوماقوڵان و ئێوەی بەرێز ، كۆی موچەی یٔەم مانگەم دابەش دەكەم بەسەر پەنجا و سێ ماڵە هەژارو كەمدەستی ناوچەكەی خۆمان.
پشتیوان بە خوای گەورە هەر مانگەی لە ناوچەو دەڤەرێك موچەی مانگەكانی ترم دابەش دەكەم بۆ هەژاران و ساڵانەش یارمەتیدانی لاوان بۆ هاوسەرگیریی دەگرمە ئەستۆ، ئەمەش بەشێكە لەو بەڵێن و كارنامە پەرلەمانیەی كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بڕیارە بۆ هەمیشە لە خزمەتی خەڵك و چینی هەژاراندا بین.
شادو سەربەرزبن