سەردێر

سەنتەری میترۆ داوایەك لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دەكات

خەڵك-

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان داوا لە دامەزراوەی ئەمنی شاری سلێمانی دەكات، لێكۆڵینەوەی جدی و بەپەلە بكەن لە ڕووداوی هێرشی بەردەوام بۆ سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس (محەمەد فاتیح حامید) و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەن.

محەمەد فاتیح دوای سەردانیكردنی بۆ سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، لەماوەی مانگێكدا چەند جارێك كۆمەڵێك هەرزەكار شەوانە هێرش دەكەنەسەر ماڵەكەی، كە دەكەوێتە گەڕەكی كوردسات-ی شاری سلێمانی و بە پێ‌ لەقە دەكێشن بەدەرگای ماڵەكەیدا و دەرگای ماڵەكەیان شكاندووە و هەڕشەشیان لێكردووە.

بەپێی چەند تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كۆمەڵێك هەرزەكار شەوانە هێرش دەكەنەسەر ماڵەكەی، كە دەكەوێتە گەڕەكی كوردسات-ی شاری سلێمانی و بە پێ‌ لەقە دەكێشن بەدەرگای ماڵەكەیدا و دەرگای ماڵەكەیان شكاندوە و هەڕشەشیان لێكردووە.

لای خۆشییەوە سەنتەری میترۆ داوا لە دامەزراوەی ئەمنی شاری سلێمانی دەكات لێكۆڵینەوەی جدی و بەپەلە بكەن لە ڕووداوەكە و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەش بۆ رای گشتی ئاشكرا بكەن.