سەردێر

ئەمڕۆ باران دەبارێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەكاتەكانی بەیانیاندا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكاندا.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەوری جیاجیا.