سەردێر

ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە خنكان ڕزگاركران

خەڵك

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 36 كۆچبەری كورد لە نێوان وفەڕەنسا و بەریتانیا لە خنكان ڕزگاركران.

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: دوای ئەوەی دوێنێ پێنچشەمە كەسوكاری كۆچبەرێكی كورد، فیدراسیۆنی ئاگاداركردەوە لەوەی كە یەختێكی كۆچبەران كە سەرنشینەكانی زیاتر لە 36 كۆچبەرە و زۆربەیان هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن، لەكاتی پەڕینەوەیان لە فەڕەنسا و بۆ بەریتانیا یەختەكەیان كێشەی تێكەتووە و و داوایان كردووە بەهانایانەوە بچن، فیدراسیۆن توانی ژمارەیەكی زۆر لە ڕێكخراوە پەنابەری و مرۆییەكان لە ئاستی بەریتانیا و فەڕەنسا ئاگاداربكاتەوە.

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوایین زانیاری كە بەدەستیان گەیشتووە، پۆلیسی فەڕەنسا بەهانای یەخەتەكەوە چووە، كە 36 كۆچبەری تێدا بووە لەنێویاندا ژن و مناڵ هەیە، ڕزگاركراون و لەژێر چاودێریدان.

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەختێكی تریش لەلایەن پۆلیسی ئێشكگری بەریتانیاوە ڕزگاركراون گوێزراونەتەوە بۆ شوێنی تایبەت و كەلوپەل و پێداویستیەكانیان لێسەنراوە لەژیر لێكوڵینەوەدان.