سەردێر

بەوێنە ؛ لە دهۆك پزیشكێكی ددان بەهۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا و كۆرپەكەشی ڕزگار كرا

خەڵك
لە پارێزگای دهۆك پزیشكێكی ددان دوای توشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا و تێكچوونی باری تەندروستی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا، لەكاتێكدا دووگیان بووە، ئەمشەو لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە كۆرپەكەی رزگار كرا.

دكتۆر ئەڵماس محەممەد حەسەن، پزیشكی ددان پارێزگای دهۆك ئەمڕۆ هەینی لە تەمەنی 30 ساڵیدا و دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا لە ماوە 16 ڕۆژدا گیانی لەدەستدا، ئەو پزیشكە دوو گیان بووە و كچێكی دیكەشی هەبووە.

ئەو پزیشكە هاوسەرگیری كردووە و لەكاتی توشبوونی بە كۆرۆنا دوو گیان بووە و توانراوە بە نەشتەرگەری كۆرپەكەی رزگاركرا و ئێستا تەندروستیی جێگیرە، لە ئێستادا كۆرپەكەی ڕەوانەی ماڵەوە كراوە.