سەردێر

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر؛ نزیكەی 700 هەزار هاووڵاتی بێ ئاو دەبن

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی شكانی بۆری ئیفرازی 3 لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا كاتێكی نادیار نزیكەی 700 هەزار هاوولاتی بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەداخەوە ئەمڕۆ هەینی 2 ی نیسانی 2021 كاتژمێر 5 ی بەیانی بۆڕی هێڵی سەرەكی وێستگەی ئاوی ئیفراز 3 شكا و بە ناچاری وێستگەی ئیفرازی 3 وەستێندرا.

ڕاشیگەیاندووە، هاوشاریانی خۆشەویست ئاگادار دەكەینەوە، كە بۆ ماوەیەكی كاتی دابین كردنی ئاو رادەوستێت بۆیە تكایە هاوكارمان بن لە دەستگرتن بە ئاوەوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان