سەردێر

دانای شەهید جەزا؛ بڕیارێك هەیە دەستبەجێ بڕگەی تایبەت بەهەرێم بۆ ناردنی بەشە بودجە جێبەجێ بكرێت

خەڵك

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بڕیارێك هەیە كەدەستبەجێ بڕگەی تایبەت بەهەرێمی كوردستان بۆ ناردنی بەشە بودجەكەی لەبەغداوە جێبەجێ بكرێت بۆیە پێشبینی دەكرێت لەمانگ كەمتری پێ بچێت پارە ڕەوانەی هەرێم بكرێت .

دانای شەهید جەزا، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی پارتی بۆ دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، حكومەتی عێراق زۆرجار بەداخەوە غەدری كردووە لەماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان، هیچ یاسایەكیش نەبووە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكات، بەڵام لە ئێستادا بڕیارێك هەیە كەدەستبەجێ بڕگەی تایبەت بەهەرێم بۆ ناردنی بەشە بودجەكەی لەبەغداوە جێبەجێ بكرێت .
ڕاشیگەیاندووە، ئێمە نیەتی باش دەبینیین لەحكومەتی هەرێمی كوردستان نیەتی باشیش لەحكومەتی عێراقەوە دەبینیین ئەمەی ئێستا هەرێمی كوردستان كردویەتی فشارێكی ئابوری لەسەرشانی حكومەتی عێراق كەمكردۆتەوە بۆیە ئەگەر مەبەستەكە هەندێك شتی سیاسی نەبێت تێیدا من پێشبینی دەكەم ئەم ڕێككەوتنە ڕێككەوتنێكی سەقامگیر و گرنگە.

دانای شەهید جەزا لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ناردنی بەشە بودجە بۆ هەرێم دەبەتە هۆی لابردنی لێبڕین و پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕایگەیاندووە، ڕاستیەكەی ئەو ڕوونكردنەوەیە لای من نییە، ئەو لای حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانە ئەوان دەبێت وەڵامی ئەوە بدەنەوە”