سەردێر

كەشناسی هەرێم؛ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ هەینی بڵاوكردەوە، كە ئاسمانی شارەكانی هەرێم لە نێوان و هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك پێشبینی بارانبارین دەكرێت و پلەكانی گەرماش ڕوولە دابەزین دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 2ی نیسانی 2021 شارەكانی هەرێم ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك باران دەبارێت بەڵام لە پارێزگاكانی سلێمانی و كەركوك بارانبارینی تێدا نیە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، سبەی شەممە 3ی نیسانی 2021 ئاسمانی شارەكانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین و ئەگەرێكی كەمیش هەیە بەفر لە ناوچەشاخاوییە سنورییەكان ببارێت، پلەكانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەكەن .

لەڕاگەیەنراوەكەی كەشناسی باس لەوەشكراوە، كە ئەمڕۆ هەینی پلەكانی گەرمای شارەكان لەنێوان 11 پلە تا 26 پلەدا دەبێت و خێرایی باش (5-15) كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا .

‎May be an image of ‎‏مۆنۆمێنت‏ و ‏دەق‏‎‎

‎May be an image of ‎دەق‎‎

‎May be an image of ‎‏ده‌ره‌وه‌‏ و ‏دەق‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏ده‌ره‌وه‌‏، ‏مۆنۆمێنت‏‏ و ‏دەق‏‎‎