سەردێر

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ؛ شوێنی سزادراوانی بادینان 50 مەترە و 130 كەسی تێدا جێگیركراوە

خەڵك
سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، سەردانی سزادراوانی بادینانمان كرد لە زیندانی ئاسایش دۆخی تەندروستی زیندانییەكان باش بوو، زۆر گلەییان لە شوێنەكەیان هەبووە، كە شوێنی مانەوەیان جێگای ٣٠ كەس دەبێت ، بەڵام ١٣٠ كەسی تێدا بوو.

رۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەك لیژنەی مافی مرۆڤ سەردانی سزادراوانی بادینان-مان كرد لە زیندانی ئاسایش ، كە دۆخی تەندروستی زیندانییەكان باش بوو.

وتیشی ،”سزادراوان زۆر گلەییان لە شوێنەكەیان هەبوو، شوێنی بەند كردنیان خراپە كە ژوورەكەیان 50 مەترە و 130 كەسی تێدا جێگیر كراوە، هەرەوها ئەو گیراوانە تۆمەتەكانی سەر شانیان ڕەتدەكەنەوە و تائێستا پارێزەری خۆیان نەبینیوە”.

ڕاشیگەیاند، زیندانیانی بادینان بەهۆی سزادانیانەوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ و هەندێكی دیكەیان بۆ ماوەی 7 رۆژ مانیان لە نانخواردن گرتووە و چاوەڕوانی بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەن تا ڕۆڵی خۆیان ببینن و كارەكانیان ئەنجامبدەن.
سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ ئاشكراشیكردووە، هەندێك لە حاڵەتەكانی سووربوونەوە و هەستیاریی بەسەر جەستەی بەشێك لە گیراوانەوە دیار بووە و ئاسەواری ئەشكەنجەیان پێوە دیار نییە.