سەردێر

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی؛ بۆ جێكردنەوەی 6 خاڵ لەبودجەی هەرێم فشار لە حكومەت دەكەن

خەڵك
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو چاكەی گشتی دەست دەكەین بە فشارە ڕەواكانمان بۆ سەر حكومەتی هەرێم بە جێكردنەوەی بڕگەیەك لە پڕۆژە یاسای بودجە بۆ بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، وەك نوێنەرانی فراكسێونی یەكێتی لە لیژنەی دارایی لە پێناو چاكەی گشتی دەست دەكەین بە فشارە ڕەواكانمان بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو جێكردنەوەی داواكاریی ڕەوای خەڵكی كوردستان.
ڕاشیگەیاندووە، فشارەكانمان دەست پێدەكەین بە ئامانجی جێ بەجیكردنی یاسای بودجەی دەوڵەتی عێراق لە لایەن هەرێمەوە وەك خۆی ، بۆ ئەوەی هیچ بیانویەك نەدەینە دەست بەغدا كە پشكی هەرێم نەنێریت.

دەشڵێن:” فشار دەكەین بۆ چەسپاندنی عەدلات بۆ خەرجكردنی پارەی وەبەرهێنان بۆ هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ، كاراكردنی لامەركەزیی دارایی و نەهێشتنی جیاوازی و پەراوێزخستنی ناوچەیەكی دیاری كراوە لە بودجە دا”.

ئەو خاڵانەی دیكە كە فشاری لەسەر دەكەن:
1. جێكردنەوەی بڕگەیەك لە پڕۆژە یاسای بودجە بۆ بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست .
2. حكومەت پابەندبكرێت بە پێدانی مووچە لە كاتی خۆی و كۆتایی هێنانی بڕینی مووچە، كە پێویسته ئەم بڕگەیە لە ماددەیەكی سەربەخۆ لە بودجە جێبەجیبكریت.

3. گەڕاندنەوەی لێبڕینی مووچە بۆ مانگەكانی ١ و٢و٣ ساڵی ٢٠٢١ بۆ مووچەخۆران.

4. حكومەتی هەرێم ئیلزام بكریت بە جێ بەجیكردنی ماددەی ١٣ له یاسای چاكسازی، كە تایبەته بە گەڕاندنەوەی پاشكەوتی مووچە بۆ مووچه خۆرانی هەرێمی كوردستان.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان