سەردێر

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم پڕۆژەیەكی بۆ هاوكاری دارایی بۆ پشتگیریكردنی گەنجان ڕاگەیاند

خەڵك
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی بەپاڵپشتی حكومەتی هۆڵەندا پڕۆژەیەكی هاوكاری دارایی بۆ پشتگیریكردنی گەنجان لە هەردوو ڕەگەز بۆ پرۆژە بچووك و ناوەندییەكان ڕاگەیاند، كە بۆ دەسەتەبەركردنی هەلی كاری زیاتر و بەكار خستنی گەنجانە.

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە ئامادەبوونی كوێستان محمد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەڕێگەی ئۆنلاین و نوێنەرانی وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و كونسولی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی و بانكی ناوەندی عێراقی بە پاڵپشتی حكومەتی هۆڵەندا پڕۆژەیەكی هاوكاری داراییان ڕاگەیاند.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پڕۆژەكە بۆ پشتگیریكردنی گەنجانە لە ڕەگەزی (نێر و مێ) بۆ پرۆژە بچووك و ناوەندیەكان، كە ئەم پشتگیریە هاووڵاتی عێراقی و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئاوارەكان دەگرێتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، مەبەست لەم پڕۆژەیە پشتگیری كردنی گەنجانە لە پرۆژەكانیان و سەرخستنی كارەكەیان لە ڕووی دارایی و ئەو ڕێگریانەیەی، كە دێنە پێشیان بە كردنەوەی خولی مەشق و ڕاهێنان لەسەر دەستی ڕاهێنەرانی بیانی،هەروەها مەبەست لەم پڕۆژەیە بۆ دەسەتەبەر كردنی هەلی كاری زیاتر و بەكار خستنی گەنجانە لە كەرتی تایبەت و دۆزینەوەی كارە بۆ گەنجان بە مەبەستی بوون بە خاوەن كاری خۆیان .



هەلبژاردە

گرنگترینەکان