خەڵك
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، هۆڵەكانی ئاهەنگگێڕان و پرسەكان و دانانی پرسە لە گەڕەكەكان بۆ ماوەی ئەم ١٠ ڕۆژە قەدەغەیە و چەند بڕیارێكی نوێی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دەركرد، كە هەر لە ئەمڕۆ وە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە و لایڤ میوزیك و نێرگەلەكێشان بۆ ماوەی ئەم ١٠ ڕۆژ قەدەغە دەكرێت و سەرجەم شوێنە گشتییەكان .
دەقی بڕیارەكە :
یەكەم: هۆڵەكانی ئاهەنگگێڕان و پرسەكان و دانانی پرسە لە گەڕەكەكان بۆ ماوەی ئەم ١٠ ڕۆژە قەدەغەیە.
دووهەم: لایڤ میوزیك و نێرگەلەكێشان بۆ ماوەی ئەم ١٠ ڕۆژە قەدەغەیە لە سەرجەم شوێنە گشتییەكان.
سێهەم، ڕێستۆرانت و باڕ و كافتریاكان و دوكانی خواردنەوە كحولییەكان تا كاتژمێر ٩ی شەو كاردەكەن بۆ ئەم ١٠ ڕۆژە.
چوارەم: سەرجەم لیژنەكانی قایمقامیەت ڕۆژانە لە كاتژمێر ٨ی شەو لە دیوانی قایمقامیەت ئامادە دەبن بۆ ماوەی ئەم ١٠ ڕۆژە بۆ بەدواداچوونی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، ژمارە ١٢ لە ١/٤/٢٠٢١ وە تا ١٠/٤/٢٠٢١.
پێنجەم: بەدواداچوون بۆ پابەندبوون بە مەرجەكانی خۆپارێزی لە شوێنە گشتیارییەكان و شوێنە گشتییەكان.
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی