سەردێر

كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر پەیامێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك
كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە دەبێتە هۆی پەیوەندییەكی باشتر لەنێوان هەولێر و بەغدا و ئابوورییەكی جێگیرتر بۆ وڵاتەكە.
كۆنسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 ڕایگەیاندووە، پەسندكردنەكە دەبێتە هۆی پەیوەندییەكی باشتر لەنێوان هەولێر و بەغدا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەخۆشحاڵییەوە تێپەڕاندنی ئەم پرۆژەیاسایە دەبێتە هۆی پەیوەندییەكی باشتر لەنێوان هەولێر و بەغدا و ئابوورییەكی جێگیرتر بۆ وڵاتەكە.

هەر لە پەیامەكەدا پیرۆزبایی لە تیمی دانوستاندنكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەركردایەتی دەكرد.

دەقی پەیامەكە :

پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە بۆنەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پڕۆژە یاسای بوجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١. هەروەها پیرۆزبایی لە تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە قوباد_تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەرکردایەتی دەکرد. هیوامان وایە تێپەڕینی ئەم پڕۆژە یاسایە دەبێتە هۆی پەیوەندیەکی باشتر لە نێوان  هەولێر و  بەغداد و ئابووریەکی جێگیرتر بۆ وڵات.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان