سەردێر

تەندروستی هەرێم؛10 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 755 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 333 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 9200 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 171 كەس و سلێمانی 222 كەس و لە گەرمیان 42 كەس و دهۆك 322 كەس و هەڵەبجە 7 كەس و گەرمیان 31 كەس و ڕاپەرین 2 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 333 كەس چاكبوونەوە و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3680 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە