سەردێر

ئەو گەنجەی سێ‌ ئەندامی خێزانەكەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستدا قسە بۆ میدیاكان دەكات

خەڵک-ئارام سەردار

ڕێکان سەکران ئەو گەنجەی لەمانگێکدا سێ کەسی خێزانەکەی بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کارەساتێکی گەورە و قۆڕس بوو کە لەماوەی یەک مانگ دایک و باوک و برایە گەورەکەم لەدەستدا، هۆکاری گیان لەدەستدانیشیان ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوو.

دەشڵێت، چەندەی خۆپارێزی بکرێت باشە چونکە ئەو ڤایرۆسە هێندە ترسناکە کار لەسەر هەموو ئەندامەکانی لاشەت دەکات، ئەو سێ ئەندامەی خێزانەکەشمان وەک نەخۆشی تر تەنها نەخۆشی شەکرەیان هەبوو، هەموو هەوڵێکیشیان لەگەڵدرا بەڵام بەداخەوە گیانیان لەدەستدا.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا دەکەم هاوڵاتیان خۆپارێزی بکەن، بەپێچەوانەوە زیانمەند دەبن، لەماوەی تووشبوونیان کە مانگێک و چەند ڕۆژێک بوو ئەو سێ کەسە خۆشەویستەم لەدەستدا و باوک و برایەکەشم لەدایکم تووشبوون.