سەردێر

سەرۆكی حكومەتی هەرێم: هەرێم ئەوەی كە دەیویست و داوای دەكرد، بە دەستی نەهێنا

خەڵك

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی فراكسیۆنەكانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 پەسەند كرد. هیوادارم ئەم یاسایە ببێتە دەستپێكی تێپەڕاندنی دۆخی سەختی دارایی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان.

مەسرور بارزانی سسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، سوپاسی تیمی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ ئەرك و كۆششی بەردەوامیان كە بە درێژایی چەندین مانگ، لە هەوڵ و كاركردنیان بەردەوام بوون. هەروەها سوپاسی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم بۆ هەوڵ و كۆششەكانیان.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم:

یٔەمڕۆ بە زۆرینەی دەنگی فراكسیۆنەكانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 پەسەند كرد. هیوادارم یٔەم یاسایە ببێتە دەستپێكی تێپەڕاندنی دۆخی سەختی دارایی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان.
سوپاسی تیمی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ یٔەرك و كۆششی بەردەوامیان كە بە درێژایی چەندین مانگ، لە هەوڵ و كاركردنیان بەردەوام بوون. هەروەها سوپاسی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ناو یٔەنجومەنی نوێنەران دەكەم بۆ هەوڵ و كۆششەكانیان.

یٔەم یاسایە لەیەكگەیشتنێكی باش و پێویست بوو لە نێوان حكوومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان . هەرچەندە هەرێم یٔەوەی كە دەیویست و داوای دەكرد، بە دەستی نەهێنا، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی، یٔەم یاسای بودجەیە، لەگەڵ بنەما بنەڕەتییەكانی دەستووردا یەكدەگرێتەوە كە یٔێمە لە سەری پێداگیربووین. یٔێمە خۆشحاڵین بەو پێشكەوتنەی بەدەست هاتووە كە ماف و یٔەركی هەر لایەك دیاریكراوە.

هیوادارم هەموو ماددەكانی یاسای بودجە جێبەجێ بكرێن و حكوومەتی فیدراڵ، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت. جێبەجێكردنی تەواوی یاسای بودجە، دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان لە بارەی شایستە داراییەكانەوە لە 2004ەوە تا یٔێستا، هەروەها دەبێتە هۆی پەرەپێدانی میكانیزمی نوێی وردبینی لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی حكوومەتی فیدراڵی و حكوومەتی هەرێمدا. یٔەم هەنگاوانەش، متمانە و هەماهەنگیی زیاتر، لە نێوان هەردوولا دروست دەكات.
لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی فیدراڵ بەڕێز مستەفا كازمی قسەم كرد و سوپاسم كرد بۆ پشتیوانییەكەی لە یاسای بودجە و داواشم لێ كرد كە پابەند بێت بەوەی لە سەری رێك كەوتووین و شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت، جەختم لەوە كردەوە كە بەرژەوەندی عێراق و خەڵكی عێراق لەوەدایە كە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەبێت.
لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم كاك قوبادیش قسەم كرد بۆ یٔەوەی سوپاسی یٔەو و تیمی حكوومەتی هەرێم بكەم بۆ یٔەنجامدانی یٔەركە گرنگەكەیان.
تێپەڕاندنی یاسای بودجە، یٔومێدێكی بۆ باشتربوونی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدراڵی گەڕاندەوە، هەرچەندە هێشتا لیستێكی درێژی كێشە و ناكۆكییە هەڵپەسێردراو و چارەسەرنەكراوەكان ماوە.
هیوادارم پەسەندكردنی یاسای بودجە، یارمەتیدەر بێت بۆ یٔەوەی دڵنیایی زیاتر بە ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
2021/3/31