خەڵك
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢١/٣/٣١ لەمەرزی تەوێڵە – شۆشمێ دەستگیرا بەسەر بڕی دە تۆن و نیو كێوی و سێ سەد و ٥٠ كیلۆ فاسۆلیای تەڕی خراپ بوودا.
لێپرسراوی ھۆبەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی مەرزی تەوێڵە ـ شۆشمێ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەلایەن كەرەنتینەكەیانەوە دەستگیرا بەسەر بڕی دە تۆن و نیو كێوی و سێ سەد و ٥٠ كیلۆ فاسۆلیای تەڕی خراپ بوودا كە شیاو نەبوون بۆ خواردن”.
وتیشی: لەلایەن لیژنەی لەناوبردن و ئاودیوكردنەوەوە ئەو بڕە كێوییە خراپ بووە گەڕێنرایەوە بۆ ووڵاتی ئێران و ئەو بڕە فاسۆلیا تەڕە خراپ بووەش لەناوبرا.