خەڵک
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دەڵێت؛ دەمانەوێت هاووڵاتیان لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن و دوورکەوتنەوەیان هەبێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕایدهگهیاندووە: گفتوگۆمان کردووە کە چۆن بتوانین بە جێبەجێکردنی ڕیکارەکانی خۆپارێزی ئەم مانگە تێ بپەڕێنین و لە مانگی ڕەمەزاندا هاووڵاتییان ماسک ببەستن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن.
بە پێی ڕاگەیانراوەکە، دوێنێ دووشهممه، وەزیری ئەوقاف لهگهڵ شاندێکی وەزارەت سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردووە و لەگەڵ میری ئێزدییان و بابە شێخ و بەڕێوەبەری پێکهاتەکان لە موسڵمان و ئێزدی و مەسیحی کۆ بوونەتەوە.
دهشڵێت: لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی پیکهاتەکان بووین و دەربارەی چەندین پرس گفتوگۆمان کرد، چەندین کێشەمان تاوتوێ کرد و ئۆمێدەوارین وەزارەت بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکات.
پشتیوان سادق وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئاینی راشیدهگهێنێت: پرسێکی دیکە، پرسی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و گفتوگۆمان کرد کە چۆن بتوانین بە جێبەجێکردنی ڕیکارەکانی خۆپارێزی ئەم مانگە تێ بپەڕێنین.
ئاماژهی بۆ ئهوهش کردووە: دەمانەوێ لە مانگی ڕەمەزاندا هاووڵاتییان ماسک ببەستن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن و دوورکەوتنەوەیان هەبێت، مامۆستایان ئامۆژگاریی خەڵک بکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان لە مزگەوت و دەرەوەی مزگەوت، چونکە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە زیادبووندایە.