سەردێر

شارەدێی شۆڕش.. بەهۆی تەقەی هەڕەمەكییەوە 4 كەس برینداربوون

خەڵك

لەگەڕەكێكی شارەدێی شۆڕشی شارۆچكەی چەمچەماڵ بەهۆی تەقەی هەڕەمەكی گەنجێكەوە چوار كەس بریندار بوون كە یەكێكیان كارمەندی هێزەكانی ئاسایشە.

شەریف ڕەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: سێ هاووڵاتی و كارمەندێكی ئاسایش بەبرینداری گەیەنراونەتە بەشی فریاكەونتی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو كە لە شارەدێی شۆڕش لەلایەن گەنجێكەوە بەتەقەی هەڕەمەكی برینداربوون.

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ وتیشی: دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، سێ برینداریان ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون.

هاوكات، نەقیب ڕێژین ساڵح لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكرد: هێزەكانیان دوای تێپەڕِبوونی 30 خولەك بەسەر ڕووداوەكەدا توانیان تەقەكەرەكە دەستگیر بكەن.