خەڵک-ئارام سەردار
سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەپەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵێک کەسایەتى تر لە گفتوگۆداین بۆ پێکهێنانی لیستێکى هاوبەش.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵ لەمیانی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵێک کەسایەتى تر لە گفتوگۆداین بۆ پێکهێنانی لیستێکى هاوبەش و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.
دەشڵێت، لەوانەیە گفتووگۆکان فراوانتریش بکەین بۆ ئەوەی لیستێکی هاوبەش بەناوێکی گشتی بەشداری لەهەڵبژاردن بکەین، ئەم هەوڵەشمان پێ باشە بۆبەرژەوەندی هاوڵاتی و دەنگی ناڕازیە لەکوردستان. ئەوەشی خستەروو، هەوڵەکەیان بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستانە، بۆ ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شتێکی ترە.