سەردێر

هۆشداری لەبارەی شیری منداڵەوە دەدرێت

خەڵك
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان دەڵێت، لە هەرێمی كوردستاندا ژمارەیەكی زۆر شیری منداڵ هەیە كە سەرلێشێواوی لای هاووڵاتیان دروستكردووەو كوالێتیشیان خراپە.

د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مناڵانی فێركاری لە سلێمانی دەڵێت، زیاتر لە 50 جۆری شیر لە بازاڕەكاندا هەیە كە لە هیچ شوێنێكی دنیا بەوجۆرە نییەو بە شێك لە شیرەكان كوالێتیەكی زۆر خراپیان هەیە.

د. پشدەر داوا دەكات، مەرج لەسەر هێنانی شیر دابنرێت هەموو ئەو مادانەشی تێدابێت كە سوودی بۆ منداڵان هەیە.

داواش دەكات ژمارەی شیرەكان كەم بكرێتەوە بۆ ئەوەی سەرلێشێواوی لای هاووڵاتیان دروست نەبێت .

دەشڵێت، هیوادارم كاری جددی لەسەر بكرێت و ڕاگەیاندنەكانیش هاوكارمان بن بۆ ئەوەی بتوانین ئەو كارە بە ئەنجام بگەیەنین.

No photo description available.