سەردێر

هۆشیار عەبدوڵا: ئێمە مووچە و ژیانی فەرمانبەران و مافە دەستووریيەكانمان لا گرنگە

خەڵك
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 3وە تا ئێستا كۆبونەوەی لیژنەی دارایی بە ئامادەبونی سەرۆكی پەڕلەمان بەردەوامە و دەشڵێت: “بۆ ئێمە مووچە و ژیانی فەرمانبەران و مافە دەستوریەكانمان لا گرنگە نەك ڕێككەوتنێك، كە لە ئێستاوە دیاربێ چارەسەری كێشەكان ناكات و جێەجێ ناكرێت”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 28ی ئازاری 2021 لەكاتژمێر 3وە تا ئێستا كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بە ئامادەبونی سەرۆكی پەڕلەمان بەردەوامە.

ڕایگەیاندووە، بە ڕوونی ڕای خۆمان لەسەر ئەوە جێگیر كردوە، كە بۆ ئێمە مووچە و ژیانی فەرمانبەران و مافە دەستوریەكانمان لا گرنگە نەك ڕێككەوتنێك، كە لە ئێستاوە دیاربێ چارەسەری كێشەكان ناكات و جێەجێ ناكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، تا ئێستا مادەی 11 یەكلانەبۆتەوە، ئەم ئێوارەیە پێش كۆبوونەوەی پەڕلەمان كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و كوتلەكان بۆ هەموو ئەو مادانە دەكرێت، كە تا ئێستا ناكۆكیان لەسەرە.