سەردێر

لە هەرێم بەرزترین ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 926 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 298 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4080 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 348 كەس و سلێمانی 335 كەس و لە گەرمیان 42 كەس و دهۆك 197 كەس و هەڵەبجە 4كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 298 كەس چاكبوونەوە و 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3643 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە