سەردێر

سایلۆی هەولێر؛ لەبارەی دابەشكردنی چەكی پارەی گەنمی جوتیاران ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی هەولێر داوا لەم جووتیارانە دەكات ، كە لەساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ گەنمیان ڕادەستی سایلۆ كردوە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی هەولێر لەڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە داوا لەو جووتیارانە دەكات، كە لەڕێكەوتی ٧/٦ تاوەكو ٧/٩ی ساڵی ٢٠١٤ و ٦/١٣ تاوەكو ٦/٣٠ ٢٠١٥ گەنمیان ڕادەستی سایلۆ كردوە سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارەكانیان.

هەر لەڕاگەیەنراوەكەدا داوا دەكات سبەی یەكشەممە ٢٨ی ئاداری ٢٠٢١ ئەو جووتیارانە سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن.

پێشتر نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، تەواوی ڕێكارە ‌ئیداریەكانی دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و سلێمانی بۆ ساڵەكانی ٢٠١٤،٢٠١٥،٢٠١٦ تەواو بوون، بەڵام پڕۆسەی دابەشكردنەكەی ڕەنگە بكەوێتە دوای دابەشكردنی مووچە چونكە لەئێستادا بانكەكان سەرقاڵی دابەشكردنی مووچەن.

وتیشی،” جگە لەسەرقاڵی بانكەكان هیچ گرفتێك نیە لەدابەشكردنی پارەكە و بڕەكەشی زیاتر لە 183 ملیار دینارە، بەر لە نەورۆزیش لەدهۆك ماوەی دوو ڕۆژ دابەشكراوە، میكانزمی دابەشكردنەكەش بەر لەدابەشكردنی پارەكە بۆ جووتیاران ڕادەگەیەنین”.

No description available.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان